له ئه‌نجامی قسه‌كانی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی، كه دووپاتی له به‌رده‌وامی بۆردمانكردن و به ئامانجگرتنی كه‌رتی وزه و نه‌وت كرده‌وه، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت به ڕێژه‌ی 5% ڕووی له به‌رزبوونه‌وه كرد و گه‌یشته سه‌رووی 106 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خامی برنت به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م چوار دۆلار و 93 سه‌نت به‌رزبووه‌وه و گه‌یشته 106 دۆلار و 22 سه‌نت، هاوكات به‌رمیلێك نه‌وتی ڕۆژئاوای ته‌كساس چوار دۆلار و دوو سه‌نت به‌رزبووه‌وه و بوو به 104 دۆلار و 33 سه‌نت.
ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ی نرخی
نه‌وت هۆكاره‌كه‌ی بۆ گوتاره‌كه‌ی تره‌مپ بۆ گه‌لی ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه شه‌وی ڕابردوو له په‌خشی ڕاسته‌وخۆی ته‌له‌ڤزیۆن پێشكه‌شی كرد و دووپاتی كرده‌وه، كه زۆرینه‌ی ره‌های ئامانج ستراتیجییه‌كان له‌لایه‌ن سوپای ئه‌مه‌ریكا پێكراون و به‌رده‌وامین له بۆردمانی ئامانجه‌كان و له داهاتوویه‌كی زۆر نزیك كۆتایی به جه‌نگ ده‌هێنین و سه‌رجه‌م ئامانجه ستراتیجییه‌كان ده‌پێكرێن.
هه‌رچه‌نده دووپاتكردنه‌وه‌ی چه‌ندان جاره‌ی تره‌مپ له‌وه‌ی به زوویی كۆتایی به جه‌نگ و ململانێكان ده‌هێنن، چاوه‌ڕوان ده‌كرا نرخی نه‌وت داببه‌زێێت، به‌ڵام له دیوێكی تره‌وه باسكردنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به بۆردمانكردنی كه‌رتی نه‌وت و وزه‌ی ئێران ڕێگری له دابه‌زینی نرخی نه‌وت كرد و به پێچه‌وانه‌وه نرخه‌كه‌ی به‌رزكرده‌وه.