بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی هەرێمی كوردستان جارێكی تر ئاگەدار هاووڵاتییان دەكاتەوە كە ئەوانەی بوتڵی یەكەمی غازیان بە كارتی ئەلیكترۆنی وەرگرتووە، نۆرە نەگرنەوە و ناتوانن بوتڵی تر وەربگرن.
لە ئاگەدارییەكەدا هاتووە، ئەوانەی یەك بتل غازیان وەرگرتووە بە كارتی ئەلیكترۆنی، ناتوانن غازی دووەم وەربگرن تا هەموو هاووڵاتییان بوتلی غازی یەكەم وەرنەگرن.
ئاماژە بۆ ئەوەیش كراوە كە بۆ بوتلی دووەم لە كاتی ئەكتیڤ بوونی كارتەكە جارێكی تر هاووڵاتییان ئاگەدار دەكرێنەوە.
ئەوە لەكاتێكدایە كە ئێستە دابەش كردنی غاز لە هەولێر بەردەوامە، كێشەی سەرەكی ئەوەیە كە ئەوانەی بوتڵی یەكەمیان وەرگرتووە دەچنەوە و نۆرە دەگرن، ئەوەیش كێشەی بۆ هاووڵاتییانی تر دروست كردووە كە هێشتا بوتڵی یەكەمیان وەرنەگرتووە.