ماڵپەڕێكی نێودەوڵەتی ستایشی بۆرییە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان دەكات

:: PM:06:12:03/04/2026 ‌
ماڵپەڕی دیسكۆڤەری ئالڕێت ستایشی بۆرییە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان دەكات و پێیوایە ئەو بۆرییە نەوتییانە جیا لەوەی فریای عێراق كەوت بۆ هەناردەی نەوت، بەشداریش دەبێت لە بەرقەراركردنی ئاسایشی وزە لە ئەوروپا. دەشڵێ‌، "ئەو بۆرییە دەریخست چۆن ژێرخان ئەگەر لاوەكیش بێت ئەوا گرنگییەكی ستراتیجی دەبێت".

ئەمڕۆ هەینی سێی نیسان ماڵپەڕی دیسكۆڤەری ئالرێت باس لە ئاسایشی وزە لە ئەوروپا دەكات و گرنگی بەردەوامبوونی هەناردەی عێراق دەخاتەڕوو. لە راپۆرتەكە هاتووە، بەردەوامبوونی هەناردەی نەوتی عێراق هێشتا رۆڵێكی سەرەكی هەیە لە پاراستنی ئاسایشی وزە لە ئەوروپا.

راپۆرتەكە باس لە گرنگی ژێرخان و وەبەرهێنان لەژێر خان دەكات، ئاماژە بۆ بۆرییە نەوتەكانی هەرێمی كوردستان دەكات و  دەڵێ‌، "سیستەمی بۆرییە نەوتییەكانی نێوان عێراق وتوركیا دەری دەخات كە چۆن ژێرخانی لاوەكی گرنگی ستراتیژی دەبێت كاتێك هێڵە سەرەكییەكانی گواستنەوە دەپچڕێن".

ماڵپەڕەكە كە تایبەتە بە وزە چەند جارێك لە راپۆرتەكەیدا دووپاتی دەكاتەوە، كە توانای بۆرییە نەوتییەكانی هەرێم هەرچەندە لە ئێستەدا گواستنەوەی 550 هەزار بەرمیلی رۆژانەیە بەڵام لە رووی ستراتیجییەوە گرنگییەكی گەورەی هەیە دەردەكەوێت گرنگە بایەخ بە ژێرخان بدرێت.



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل