كۆمپانیای نەوتی باكور: نەوتی بەسرە وەردەگرین و هەناردەی رەوانەی بەندەری جەیهانی دەكەین

:: PM:03:28:05/04/2026 ‌
كۆمپانیای نەوتی باكور كە تایبەتە بە نەوتی كەركووك رای گەیاند، توانای خاڵیكردنەوەی وێستگەكانیان زیاد كردووە، هەناردەی نەوت بۆ توركیا لە رێگەی بۆڕییە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان زیاد دەكەن و ئامادەن بۆ وەرگرتنی نەوتی بەسرە.

ئەمڕۆ یەكشەم پێنجی نیسان، عامر خەلیل بەڕێوەبەری كۆمپانیای نەوتی باكور لە عێراق، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای دەكات، توانای هەڵگرتن و خاڵیكردنەوەی وێستگەكانیان بەرز كردووەتەوە، بەتایبەتی لە وێستگەی كەی وەن كە لە 45 هەزار بەرمیلەوە بۆ 90 هەزار بەرمیل بەرز كراوەتەوە، بۆیە ئامادەن نەوتی بەسرە وەربگرن و لەوێوە رەوانەی بەندەری جەیهانی توركی بكەن.

ئەو بەرپرسەی كۆمپانیای باكور دووپاتی دەكاتەوە، كار دەكەن بۆ ئەوەی نەوتی زیاتر رەوانەی بەندەری جەیهانی توركی بكەن.

بەگوێرەی رێككەوتنێك كە لە نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق ئەنجام دراوە، نەوتی كەركووك لە رێگەی بۆڕییە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستانەوە رەوانەی بەندەری جەیهانی توركی دەكرێت.
 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل