دۆلار هاڕەی كرد

:: AM:11:23:08/04/2026 ‌
نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق رووی لە دابەزین كرد و لە سەعات 11 و 10 خولەكی پێش نیوەڕۆ، دابەزی بۆ 153 هەزار دینار.

ئەمڕۆ چوارشەم هەشتی نیسان، عەبدولڕەحمان حاجی كەمال خاوەن نووسینگەی دراوگۆڕینەوە لە شاری هەولێر، بە "وشە"ـی راگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلار لە سەرووی 155 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرا.

زیاتر گوتی، راگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئەمەریكا و ئێران وایكرد بەخێرایی نرخی دۆلار رووی لە نزمبوونەوە بكات.

باسی لەوەش كرد، ئێستە كە قسە بۆ ئێوە دەكەم، 100 دۆلار دابەزی بۆ 153 هەزار دینار، پێشبینی دابەزینی زیاتریش دەكرێت لە هەفتەی داهاتوودا.

ئەوە لە كاتێكدایە بەپێی نرخی فەرمی، دەبێت 100 دۆلار بە 131 هەزار دینار بگاتە دەستی هاووڵاتییان، بەڵام ناڕوونیی عێراق لە فرۆشتنی دۆلار وایكردووە ئەو نرخە بەردەوام 20 هەزار دینار لە بازاڕ زیاتر هەبێت.



وشە - رامیار جەواد