به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م نرخی
نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه دوێنێ چوارشه‌م به‌هۆی ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست و كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز به ڕووی كه‌شتییه‌كان به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو نرخی نه‌وت ڕووی له دابه‌زین كرد، هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخ له‌مڕۆدا، بۆ ئه‌گه‌ری شكاندنی ئاگربه‌ست و به‌رده‌وامی داخراوی گه‌رووی هورمز ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئێسته نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خامی برنت گه‌یشتووه‌ته 96 دۆلار و 71 سه‌نت و به بڕی دۆلارێك و 96 سه‌نت به‌رزبووه‌ته‌وه، له كاتێكدا دوێنێ گه‌یشته 94 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، له كاتێكدا دوێنێ شه‌و به‌هۆی مه‌ترسی به‌رده‌وامی شه‌ڕ به‌رمیلێك نه‌وت له 150 دۆلار نزیك بووه‌وه.
هاوكات نه‌وتی خامی ئه‌مه‌ریكی به‌رمیلێكی به 97 دۆلار و یه‌ك سه‌نت ده‌فرۆشرێت و دوێنێ به 96 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بوو.
شاره‌زایان هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی نرخی نه‌وت بۆ ناڕوونی و پابه‌ندنه‌بوونی ته‌واوه‌تی ئه‌مه‌ریكا و ئێران به ئاگربه‌ست ده‌گه‌ڕێننه‌وه، هاوكات جموجۆڵی كه‌شتییه‌كان تا ئێسته له گه‌رووی هورمز به ته‌واوی چالاك نه‌بووه‌ته‌وه، ناكۆكی ئه‌مه‌ریكا و ئێرانیش له بوونی شه‌ڕ له لبنان له نێو ئاگربه‌ست و له‌ناونه‌بوونی، هه‌موو ئه‌وانه جۆرێك نادڵنیایی و بێ متمانه‌ییان دروست كردووه.