960 سەعات هێڵی ئینتەرنێت لە سەرانسەری ئێراندا پچڕاوە

:: PM:01:25:09/04/2026 ‌
رێكخراوی سەربەخۆی چاودێریی ئینتەرنێت بە ناوی "نێتبلۆكس" لەبارەی پچڕانی هێڵی ئینتەرنێت لە ئێران بەهۆی شەڕی نێوان ئەمەریكا-ئیسرائیل و ئێران، ڕاپۆرتێكی بڵاو كردەوە.

لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە كە لە 28ـی شوباتی ئەمساڵدا لەگەڵ دەستپێكردنی شەڕی نێوان ئەمەریكا-ئیسرائیل و ئێران، تا ئێستە 960 سەعات هێڵی ئینتەرنێت لە سەرانسەری ئێراندا ڕووبەڕووی پچڕان بووەتەوە، پێوەندیی نێوان تۆڕەكان دابەزیوە بۆ 10%.

ئاماژە بەوەش كراوە كە ڕژێمی ئێران بەردەوامە لە پێشێلكردنی مافی گەلانی ئێران بۆ پێوەندیكردن و دەستڕاگەیشتن بە زانیاری، هەروەها باس لەوەش كراوە كە ئێران لە ڕووی پچڕانی ئینتەرنێتەوە ڕیكۆردی جیهانیی شكاندووە.

پێشتر پچڕانی ئینتەرنێت لە ئێران لە كاتی دوایین ناڕەزایەتییەكانی گەلانی ئێراندا بوو، كە ڕژێم بۆ ماوەی 21 ڕۆژ لەسەر یەك ڕێگریی لە بەكارهێنانی ئینتەرنێت كرد.

رێكخراوەكە دەڵێت: هاووڵاتییانی ئێران لەمساڵدا 61 ڕۆژیان بەبێ ئینتەرنێت بەسەر بردووە، لە كاتێكدا لە ساڵی 2026ـەوە تەنیا 99 ڕۆژ تێپەڕیوە.




وشە - سۆران عەزیز