وەزارەتی دارایی و ئابووری: یەكشەم دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت

:: PM:03:11:09/04/2026 ‌
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند كە تەمویلی مووچەی مانگی ئادار خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی. 
                                    
وەزارەتەكە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە ئەمڕۆ پێنجشەم نۆی نیسان، 957 ملیار و 122 ملیۆن دینار وەك شایستەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی ئادار خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراق.
  
ئاماژە بۆ ئەوە كراوە كە بەهۆی ئەوەی پارەكە لە كۆتایی دەوامی فەرمی بانكی ناوەندی عێراق داخڵی سەر هەژماری بانكی وەزارەت بووە، وەرگرتنی پارە لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراق دەكەوێتە ڕۆژی یەك شەم و ڕاستەوخۆ هەمان ڕۆژ دوای وەرگرتنی پارەكە دەست بەدابەشكردنی مووچە دەكرێت.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم