سعودیە: بۆری نەوت كەوتەوە كار

:: AM:11:08:12/04/2026 ‌
سعوودیە بەفەرمی رای گەیاند دەستیان كردووە بە هەناردەی نەوت و نۆژەنكردنەوەی دامەزراوەكانی وزە و بۆری ڕۆژهەڵات-ڕۆژئاوای دوای هێرشەكان و توانای كارپێكردنی خۆیان بۆ گەڕایەوە.

ئەمڕۆ یەكشەم 12ـی نیسان، وەزارەتی وزەی سعودیە نۆژەنكردنەوەی دامەزراوەكانی وزە و هێڵی بۆری ڕۆژهەڵات-ڕۆژئاوای دوای هێرشەكان و گەڕانەوەیان بۆ توانای كارپێكردنی ڕاگەیاند.

وەزارەتی وزەی سعودیە ڕای گەیاند، دامەزراوەكانی وزە و هێڵی بۆری ڕۆژهەڵات-رۆژئاوا دوای هێرشەكان نۆژەنكراونەتەوە و گەڕاونەتەوە بۆ توانای كاركردن.

ڕوونیشی كردەوە، كە توانای پەمپكردن بە تەواوی لە ڕێگەی بۆریی ڕۆژهەڵات-ڕۆژئاواوە گەڕاوەتەوە، كە دەگاتە نزیكەی 7 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكدا، ئاماژەی بەوەشكردووە بڕی بەرهەمهێنانی زیانلێكەوتوو لە كێڵگەی مەنیفەوە، كە دەكاتە نزیكەی 300 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا گەڕێنراوەتەوە.

ئەو  وەزارەت باسی لەوەش كردووە، هێشتا كارەكان بەردەوامن بۆ گەڕاندنەوەی توانای بەرهەمهێنانی تەواو لە كێڵگەی خرەیس.



وشە - رامیار جەواد