بەڕێوەبەری پسووڵەی خۆراكی سلێمانی بڵاوی كردەوە، هەر خێزانێك پسووڵەی خۆراكی نەبێت لە وەرگرتنی نەوت و غاز بێبەش نابێت.
ئاراس محەمەد بەڕێوەبەری پسووڵەی خۆراكی سلێمانی، ئەو خێزانانەی پسولەیان نییە، دەتوانن لە ڕێگەی پشتگیرییەكەوە كە لە بەڕێوەبەرایەتیی پسووڵەی خۆراكەوە بۆیان دەكرێت، نەوت و غازی پێویست وەربگرن، ئەم بڕیارە ئاسانكارییەكی گرنگە بۆ هاووڵاتییان تا بتوانن پێداویستییەكانی سووتەمەنیی دابین بكەن.
ئاماژەی بەوەش كردووە، ئەو كەسانەی فۆڕمی خۆراكیان نییە، بۆ وەرگرتنی پشتگیرییەكە پێویستە بەڵگەنامەكانی گرێبەستی هاوسەرگیریی، فۆڕمی خۆراكی ماڵی باوكی هەردوو هاوسەر، و كارتی نیشتمانیی هەردوولا پێشكەش بكەن، پاش گواستنەوەی خانە، ئەم ڕێكارە بۆ دڵنیابوونەوەیە لە گەیشتنی خزمەتگوزارییەكان بە هاووڵاتییانی شایستە.
گوتیشی: هاووڵاتییان دوای وەرگرتنی پشتگیرییەكە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی بەرهەمە نەوتییەكان دەكەن و لەوێ پسووڵەی وەرگرتنی نەوت و غازیان بۆ دروست دەكرێت.