رێكخراوی ئیكۆی عێراق ئاشكرای دەكات، رێژەی غازی ماڵان بە 53% كەمی كردووە، پێشتر نۆ هەزار و 500 تۆن بەرهەم دەهات، كەچی ئێستە تەنیا چوار هەزار و 500 تۆن بەرهەم دێت.
ئەمڕۆ یەكشەم 12ی نیسان، رێكخراوی
ئیكۆی عێراق كە دامەزراوێكی تایبەتە بە ئابووری، تێیدا ئاشكرای دەكات، گازی ئێڵ پی جی LPG كە گازێكە بۆ چێشتلێنان بەكار دەهێنرێت، بەرهەمەكەی بە رێژەی 53% كەمی كردووە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی رێكخراوەكە، پێشتر بڕی نۆ هەزار و 500 تۆن گاز لە رۆژێكدا بەرهەم دەهات، تەنیا سێ هەزار تۆن لەلایەن كۆمپانیای گازی بەسرە بووە، ئەوانی تریش لەگەڵ دەرهێنانی نەوت بەرهەم دەهات، كەچی ئێستە تەنیا چوار هەزار و 500 تۆن بەرهەم دێت.
هەروەها روونی دەكاتەوە، بڕی بەكاربردن لە رۆژێكدا شەش هەزار تا شەش هەزار و 500 تۆنە.
لەبارەی یەدەگی گازیش 107 هەزار تۆن بووە، كەچی ئێستە تەنیا 53 هەزار تۆنە.