بەهۆی ڕاگرتنی هەناردەی بەرهەمەكانی هیندستان لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە كە هۆكارەكەی شەڕی ئێران و ئەمەریكا بوو، مۆز گران بووە و لیمۆ و ئەنەناسیش گران دەبن.
ئەمڕۆ دووشەم 13ـی كانوونی دووەم، دڵشاد عەزیز لە عەلوەی هەولێر، بە "وشە"ـی راگەیاند، شەڕی عێراق و ئەمەریكا بازرگانیی هیندستان لەگەڵ عێراق بەهۆی داخستنی گەرووی هورمزەوە راگرتووە.
زیاتر گوتی، كیلۆیەك مۆز گەیشتووەتە سێ هەزار دینار، لە كاتێكدا پێشتر بە هەزار و 500 دینار بوو، هەروەها نرخی یەك كارتۆن مۆزی 19 كیلۆیی لە 120 هەزار دینارەوە بۆ 55 هەزار دینار بەرز بووەتەوە.
دەشڵێت، ئێستە تەنیا مۆزی ئیكوادۆری هەیە كە لە توركیاوە هاوردە دەكرێت، بەهۆی تێچووی زۆری گواستنەوەوە نرخەكەی زۆر گرانە، هەروەها ئێستە نرخی لیمۆ و ئەنەناسیش گران بووە.
راشی گەیاند، مۆزی ئەفریقا ئێستە بە تەواوەتی پێنەگەیشتووە، لە كاتی پێگەیشتنی لە 20 رۆژی داهاتوو كاریگەریی لەسەر نرخ دەبێت و هاوردە دەكرێت، نرخیشی لە مۆزی هیندی هەرزانترە.