نەوت و کانزاکانی هەولێر ئاگادارییەکی لەبارەی دابەشکردنی غاز بڵاو کردەوە

:: PM:08:11:15/04/2026 ‌
ئەمڕۆ چوارشەم 15ی نیسانی 2026، لە ئاگادارییەکی فەرمیدا کە دەست "وشە" کەوتووە، بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر داوای لە گشت هاووڵاتییان کردووە کە لە هەر گەڕەکێکدا نیشتەجێن و غازی حكوومییان پێ نەگەیشتووە، بەڕێوەبەرایەتییەکەیان لێ ئاگادار بکەنەوە.

لە ئاگادارییەکەدا هاتووە کە سبەی پێنجشەم 16ی نیسان، تیمەکانیان غاز بۆ ئەو گەڕەکانە دەنێرن کە پێشتر غازیان بۆ نەڕۆیشتووە، هاوکات دووپاتیشی کردووەتەوە کە نرخی هەر بتڵێک غازی حكوومی تەنیا هەشت هەزار و 500 دینارە.


وشە - پۆڵا مەحموود