بەهۆی راگەیاندنی كردنەوەی گەرووی هورمز بەڕووی كەشتییە بازرگانییەكانەوە، نرخی نەوت بە رێژەی 11% دابەزی و ئێستە نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت 88 دۆلارە.
ئەمڕۆ هەینی 17ی نیسان، ئێران رای گەیاند گەرووی هورمز بە تەواوی بەڕووی كەشتییە بازرگانییەكان كراوەتەوە، سەرۆكی ئەمەریكایش سوپاسی ئێرانی كرد، بە هۆی ئەم پێشهاتەوە نرخی نەوت بە خێرایی دادەبەزێت.
ئێستە لە بازاڕەكانی جیهان نرخی بەرمیلێك برێنت 88 دۆلارە، كە ئەمەیش بە بەراورد بە دوێنێ 11% دابەزیوە. بەرمیلێك خاوی تێكساسیش بە 83 دۆلارە.
لە ماوەی رابردوودا بە هۆی شەڕی ئێران و ئەمەریكا و داخستنی گەرووی هورمز تەنگژەیەكی نێودەوڵەتی لە بواری وزە دروست بوو.