كەشتییەك گەیشتە بەسرە و نەوتی عێراق بار دەكات

:: PM:05:06:17/04/2026 ‌
ئاژانسی رۆیتەرز ئاشكرای كردووە، كەشتییەك گەیشتووەتە بەندەری بەسرە و بڕیار دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی عێراق بار بكات. 

ئەمڕۆ هەینی 17ی نیسان، ئاژانسی رۆیتەرز بڵاوی كردەوە كەشتی ئەجیوس فانۆریۆس 1 كە ئاڵای ماڵتای هەڵكردووە، لە بەندەری بەسرە لەنگەری گرت، بۆ ئەوەی نەوتی بەسرە بار بكات. 

چەند سەرچاوەیەك لە بەندەرەكانی بەسرە و كەرتی وزەی عێراق زانیارییەكانیان پشتڕاست كردووەتەوە و دووپاتیان كردووەتەوە بڕیارە ئەم كەشتییە دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی بەسرە بار بكات و بەرەو بازاڕی جیهانی ببات. 

ئەمڕۆ ئێران بڕیاری كردنەوەی گەرووی هورمزی دا و بەمەیش بە خێرایی نرخی نەوت لە بازاڕەكان دابەزی و ماوەی مانگێك زیاترە عێراق نەیتوانیوە نەوت لە بەسرە هەناردەی دەرەوە بكات.



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل