بۆ جاری دووەم ئەمڕۆ لە گەرووی هورمز هێرش كرایە سەر كەشتییەكی نەوتی عێراق، ئەمەیش سێیەم كەشتی عێراق دەبێت كە لە ماوەی 40 رۆژدا لەلایەن ئێرانەوە هێرشیان بكرێتە سەر.
ئەمڕۆ شەموو 18ی نیسان، لە
گەرووی هورمز هێرش كرایە سەر دوو كەشتی، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بڵاو كراونەتەوە، یەكێك لە كەشتییەكان خاوەندارێتییەكەی بۆ هیند دەگەڕێتەوە، بەڵام نزیكەی دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی عێراقی هەڵگرتووە.
بەر لە ئاگربەستی نێوان ئەمەریكا و ئێران، ئێران بە فەرمی رای گەیاند، رێگە دەدات نەوتی عێراق بە هورمز تێپەڕێت. كەچی ئەمە دووەم جارە لەلایەن ئێرانەوە هێرش بكرێتە سەر كەشتیی نەوتی عێراق.
هێرشی یەكەم لە 12ی ئاداری رابردوو بوو كاتێك لە نزیكی بەندەرەكانی عێراق، هێرش كرایە سەر دوو كەشتی، لەو كاتەوە هەناردەی نەوتی عێراق بۆ دەرەوە وەستا.