هەر فەرمانبەرێك داهاتی لە 50 ملیۆن لیرە كەمتر بێت لە باج دەبەخشرێت

:: AM:11:48:19/04/2026 ‌
وەزیری دارایی سووریا رای گەیاند، هەر فەرمانبەرێك داهاتی ساڵانەی لە 50 ملیۆن لیرە كەمتر بێت، لە باج دەبەخشرێت.

محەممەد یاسر بەرنیە وەزیری دارایی سووریا ڕای گەیاند، حكوومەت كار دەكات بۆ كاراكردنی سیستمێكی نوێی باج لە چەند هەفتەی داهاتوودا. 

گوتیشی، بەپێی سیستمە نوێیەكە، باجی داهات لە 15% زیاتر نابێت، لە كاتێكدا باجی فرۆشتن بە 5% جێگیر دەكرێت. 

وەزیری دارایی ئاماژەی بەوە كرد، سیستمەكە بەشێوەیەك داڕێژراوە كە هاووڵاتییانی كەمداهات دەپارێزێت. 

بەپێی بڕیارەكە، هەر فەرمانبەرێك داهاتی ساڵانەی لە 50 ملیۆن لیرە كەمتر بێت، لە باجی داهات دەبەخشرێت. 

ئەم بڕیارەش بە نزیكەی هەموو فەرمانبەرانی دەوڵەت دەگرێتەوە. 50 ملیۆن لیرەی سووریی كۆن یەكسانە بە 500 هەزار لیرەی نوێ، كە بەپێی نرخی فەرمیی بانكی ناوەندی، دەكاتە نزیكەی چوار هەزار و 545 دۆلاری ئەمەریكی.




وشە - سۆران عەزیز