فاتیح بیرۆڵ سەرۆكی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە پێشنیار دەكات بۆ دەرچوون لە تەنگژەی هورمز، هێڵێكی نەوتی لە نێوان بەسرە و توركیا رابكێشرێت بۆ ئەوەی هەناردەی نەوت بە دەریای ناوەڕاست بگات.
ئەمڕۆ یەكشەم 19ی نیسان، میدیاكانی جیهان لێدوانێكی بیڕۆڵیان بڵاوكردووەتەوە كە دووپاتی دەكاتەوە، ئێستە كاتێكی گونجاوە بۆ ئەوەی هێڵێك لە بەسرەوە بۆ بەندەری جەیهانی توركیا رابكێشرێت و نەوت بە دەریای ناوەڕاست و ئەوروپا بگەیەنرێت.
سەرۆكی ئاژانسی وزە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، پرۆژەیەكی وەها گەورە تێچوویەكی زۆری دەوێ، بەڵام پێیوایە بە ئاسانی دەكرێت پارەی بۆ دابین بكرێت و بە تێڕوانینی ئەوروپایش پەسەند دەبێت.
فاتیح پایرۆڵ پێیوایە، ئەمە بۆ وڵاتانی تریش بە سوود دەبێت و دەتوانرێت تەنگژەی گەرووی هورمز تێپەڕێنرێت.