دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی هه‌ینی نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خام به ڕێژه‌ی 9% دابه‌زی، ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌گه‌ڵ كرانه‌وه‌ی بۆرسیهی جیهانی، به‌رمیلێك نه‌وتی خام به‌ڕێژه‌ی 7% نرخی به‌رزبووه‌وه، هۆكاری ئه‌مه‌ریش بۆ دووباره داخستنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز له‌لایه‌ن ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به‌یانی ئه‌مرۆ دووشه‌م به‌رمیلێك نه‌وتی خامی برنت شه‌ش دۆلار و 56 سه‌نت به‌رزبووه‌وه كه ده‌كاته ڕێژه‌ی 7.26% به‌مه‌یش نرخی به‌رمیلێك گه‌یشته‌وه 96 دۆلار و 94 سه‌نت، هاوكات نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خامی ئه‌مه‌ریكی به‌هه‌مانشێوه به ڕێژه‌ی 7.24% به‌رزبووه‌وه و گه‌یشته 89 دۆلار و 92 سه‌نت.
شاره‌زایان هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی
نه‌وت بۆ دووباره داخستنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز له‌لایه‌ن ئێران ده‌گه‌ڕێننه‌وه، كه ڕێژه‌ی 20%ی نه‌وتی خامی جیهان به‌و گه‌رووه تێپه‌ڕ ده‌بێ و ده‌گاته بازاڕه‌كانه‌وه، داخستنه‌وه‌ی واته نه‌گه‌یشتنی نه‌وتی خام و كه‌مبوونی نه‌وتیش له بازاڕ گرانبوونی زیاتری لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
هاوكات ده‌ركه‌وتنی جۆرێك له بێ ئومێدی له‌وه‌ی كه ئێران و ئه‌مه‌ریكا بگه‌ن به ڕێككه‌وتن و جارێكی تر دابنیشنه‌وه، مه‌ترسی دووباره هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی جه‌نگی به‌دوای خۆیدا هێناوه، به تایبه‌ت كه ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل و ئێران ئاماده‌كارییه‌كانی دووباره ده‌ستكردنه‌وه به جه‌نگیان ته‌واو كردووه و ئاگربه‌ستیش دوو به‌یانی واته چوارشه‌م كۆتایی دێت و تا ئێسته ڕوون نییه، كه واده‌كه درێژ ده‌كرێته‌وه، یان بۆردمانه‌كان ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه.