ئەنجوومەنی راژەی گشتیی فیدراڵی داوای كردووە لە بودجەی نوێی عێراقدا، 83 هەزار كەس بە ناونیشانی جیاجیا دامەزرێنرێت.
ئەمڕۆ دووشەم 20ی نیسان،
محی مورتەزا قەزوینی سەرۆكی ئەنجوومەنەكە ئاشكرای كردووە، داوایان كردووە بۆ بودجەی 2026 شوێنی دامەزراندنی 83 هەزار كەس بكرێتەوە. دووپاتیش دەكاتەوە، كۆششەكان بەردەوامن بۆ ئەوەی دەست بە دامەزراندن بكرێتەوە.
روونیشی كردووەتەوە، ئەوانەی دادەمەزرێن كەسانی خاوەن بڕوانامەن، هەندێكیشیان لە كەمینەكان دەبن لە نموونەی كاكەییەكان و ژنانی ئێزدی رزگاربووانی دەستی تیرۆریستان و ئەندازیارانن.
لە عێراقدا ساڵانە بە هەزاران كەس لە زانكۆكان و پەیمانگەكان خوێندن تەواو دەكەن و دانامەزرێن، ئەمەیش كاریگەریی نەرێنیی هەیە و رێژەی بێكاری لەو وڵاتە زیاد دەكات.