وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی مووچە روونكردنەوە دەدات

:: PM:01:22:21/04/2026 ‌
وەزارەتی دارایی عێراق رەتیكردەوە، مووچەی گرێبەستەكان لە بودجەی سێ ساڵی (2023-2024-2025) راگیرابێت و راشیگەیاند، ئەو بڕیارە تەنیا بۆ ئەو گرێبەستانەیە كە دۆسیەكانیان لەلایەن ئیدارەی پارێزگای كەركووكەوە نەنێردراوە.

وەزارەتی دارایی لەڕونكردنەوەیەكدا بڵاویكردۆتەوە، ئەو هەواڵانەی لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی 150 هەزار گرێبەست لە چوارچێوەی بودجەی سێ ساڵەدا بڵاوكراونەتەوە، هەڵە و بێ بنەمان.

ئەوەشیخستۆتەڕوو، ئەو دەنگۆیانە تایبەتن بە گرێبەستەكان لە پارێزگای كەركووك بەهۆی پێشكەشنەكردنی خشتە و داتاكانی پارێزگا كە پێشتر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجەوە داواكرابوو.

وەزارەتی دارایی پابەندبوونی خۆی دووپاتدەكاتەوە بە تەواوكردنی سەرجەم ڕێكارەكانی پێوەست بە گرێبەستەكان دوای ئەوەی كە داتای یاسایی پێویست لە لایەنە پێوەندیدارەكانی پێگەیشت.



وشە - سۆران عەزیز