وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، كە لیستی مووچەی مانگی نیسان و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە ڕەوانەی بەغدا كرا.
وەزارەتەكە دەڵێ، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەم 21ی نیسان، لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئادار لەلایەن تیمی تەكنیكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستانەوە ڕەوانەی بەغدا دەكرێت.
هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە كراوە كە سبەی چوارشەم ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حكوومەتی فیدراڵ دەكرێت.
جێی ئاماژەیە كە ئەوە پابەندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەرانبەر بە بەغدا بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان.