ئەوروپا بۆ سووتەمەنیی فڕۆكە هانا بۆ ئەمەریكا دەبات

:: AM:11:08:22/04/2026 ‌
بەرپرسێكی گواستنەوەی ئاسمانی لە یەكێتیی ئەوروپا ڕای گەیاند، یەكێتییەكە تاوتوێی هاوردەكردنی سووتەمەنیی فڕۆكە لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دەكات، بەهۆی ئەوەی لە ئەنجامی جەنگ لە دژی ئێران، سووتەمەنیی فڕۆكە زۆر كەمی كردووە و مەترسی پەككەوتنی جووڵەی فڕۆكەكان لە وڵاتانی ئەوروپا لە ئارادایە.

ئەپۆستۆلۆس تزیتزیكۆستاس بەرپرسی یەكێك لە كۆمپانیاكانی گواستنەوەی ئاسمانی لە ئەوروپا گوتی، كۆمپانیاكان ڕێنوێنییان پێگەیشتووە لە چۆنیەتیی مامەڵەكردن لە بەكارهێنانی فڕۆكە و كاتی گەشت و نیشتنەوە و مافی گەشتیاران و پابەندییەكانی خزمەتی گشتی، لە ئەگەری نەمانی سووتەمەنیی فڕۆكە، هەرچەندە تا ئێستە ئاماژەی ڕژد بۆ كەمبوونی زۆری سووتەمەنی نییە، بەڵام ئەگەر هورمز بەمشێوەیە بە داخراوی بۆ ماوەیەكی زۆر بمێنێتەوە، ئەوا دۆخێكی كارەساتبار تووشی ئەوروپا و ئابووری دنیا دەكات.

یەكێك لە بژارەكانی ئەوروپا بۆ فرەجۆركردنی سووتەمەنیی فڕۆكە، بریتییە لە هاوردەكردنی سووتەمەنیی فڕۆكەكانی ئەمەریكا لە جۆری جێت ئەی كە بە پلەی بەستن هەڵدەگیرێت و كوالێتییەكەی لە سەرووی پێوەرەكانی یەكێتیی ئەوروپایە.

تا ئێستە هەموو شتێك بە ئاسایی بەڕێوە دەچێت و جووڵەی گەشتەكان و پێشوازی لە گەشتیاران لە وەرزی هاوین ئامادەكاریی تەواوی بۆ كراوە، بەڵام وەك پلانی جێگرەوە بۆ حاڵەتی لە ناكاو تاوتوێی هاوردەكردنی سووتەمەنی فڕۆكە لە ئەمەریكا دەكرێت.


وشە - باز ئه‌حمه‌د