موزهیر محەمەد ساڵح راوێژكاری محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، هەواڵی راگرتنی پێدانی دۆلاری راگرتووە، بەڵام بڕەكەی تەنیا 5%یە.
ئەمڕۆ چوارشەم 22ی نیسان، موزهیر محەمەد ساڵح لە
لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا هەواڵی راگرتنی دۆلار لەلایەن ئەمەریكاوە بۆ عێراق، پشتڕاست دەكاتەوە و هاوكات دووپاتی دەكاتەوە ئەو بڕە پارەی راگیراوە تەنیا 5% كەمترە.
لە بەشێكی تری لێدوانەكەی موزهیر محەمەد ساڵح روونكردنەوە دەكات و دەڵێ، ئەو پارەیەی راگیراوە بۆ بازرگانی دەرەكی نییە و ئەمە بە ئاسایی بەڕێوە دەچێت، بەڵكو ئەو پارەیەیە كە بە گەشتیاران دەدرێت و بڕەكەی سێ هەزار دۆلارە بۆ هەر گەشتیارێك. دووپاتیشی دەكاتەوە ئەمە كاریگەریی بۆ بڕی دۆلار نابێت و گەشتیارانیش دەتوانن كارەكان بە كارتە بانكییەكان بكەن.
چەند رۆژێكە هەواڵی راگرتنی دۆلار لەلایەن ئەمەریكاوە لە میدیاكانی دنیا بڵاو دەكرێتەوە.
داهاتی نەوتی عێراق ساڵانە دەچێتە بانكی فیدراڵی ئەمەریكا و لەوێوە عێراق پارەكە وەردەگرێتەوە.