سكۆت بیسنت وەزیری گەنجینەی ئەمەریكا رای گەیاند، بۆ ماوەی مانگێكی تر لێخۆشبوون بۆ هەناردەی نەوتی رووسیا و ئێران درێژكراوەتەوە، ئەمەیش لەسەر داوای هەندێك وڵات بووە.
ئەمڕۆ چوارشەم 22ی نیسان، سكۆت بیسنت
وەزیری گەنجینەی ئەمەریكا رای گەیاند، بڕیاری سووككردنی سزاكانی سەر نەوتی رووسیا و ئێران ئەوەی بە دەریا دەگوازرێتەوە، بۆ ماوەی 30 رۆژ لە سەر داوای ئەو وڵاتانە بووە، كە بە هۆی كەمی نەوتەوە زۆرترین زیانیان پێ گەیشتووە.
بەگوێرەی لێدوانێك كە لە لایەن رۆیتەرز بڵاوكراوەتەوە سكۆت دەڵێ، "بەرپرسانی دارایی نزیكەی 10 وڵات لە میانە كۆبوونەوەكانی سندووقی دراوی نێودەوڵەتی و بانكی نێودەوڵەتی ئەو داوایەیان كردووە".
بەهۆی داخستنی گەرووی هورمزەوە زیانێكی زۆر بەر بازاڕی وزەی جیهان گەیشتووە.