چاوەڕێ دەكرێت فێستیڤاڵی گیابەهارییەكان لە خورماڵ داهاتەكەی 300 ملیۆن بێت

:: PM:01:02:23/04/2026 ‌
بە بەشداریی زیاتر لە 120 جووتیار، شەشەمین فێستیڤاڵی گیابەهارییەكان لە خورماڵ دەستی پێ كرد كە تێیدا گژوگیای ناوچەكە خراوەتەڕوو.

ئەمڕۆ پێنجشەم 23ی نیسان، شەشەمین فێستیڤاڵی گیابەهارییەكان لە شارۆچكەی خورماڵ دەستی پێ كرد و بڕیارە تا ئێوارەی ڕۆژی شەموو بەردەوام بێت. 

ئەمین حاجی زەڵمی سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵەكە ڕای گەیاند، بۆ ئەمساڵ 120 كەپر بۆ جووتیاران لە پاركی گشتیی خورماڵ دابین كراوە، تا بەرهەمەكانیانی تێدا نمایش بكەن و بیفرۆشنە میوانان و گەشتیاران.

لەم فێستیڤاڵەدا 10 بۆ 15 جۆر گیای بەهاری لەلایەن جووتیارانەوە دەخرێنە ڕوو كە پێكهاتوون لە گەبڵە، ڕێواز، گیلاخە، بەڕەزە، پیچك، ڕووسقە، پسڵ، كنگر، قارچك و سوورەبنە. 

چاوەڕێ دەكرێت لە ماوەی ئەم سێ ڕۆژەدا داهاتی فرۆشتنی گیابەهارییەكان بگاتە 300 ملیۆن دینار، چونكە وەك سەرپەرشتیارانی فێستیڤاڵەكە دەڵێن: دوو لە ساڵی ڕابردوودا داهاتی فێستیڤاڵەكە 120 ملیۆن دینار بووە.



وشە - سۆران عەزیز