ئاگادارییەک بۆ وەرگرتنەوەی کارتی ئەلیکترۆنیی مادەی 140 لە هەولێر

:: PM:09:14:25/04/2026 ‌
ئەمڕۆ شەموو 25ی نیسانی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر، ئاگادارییەکی گرنگی سەبارەت بە وەرگرتنەوەی کارتی ئەلیکترۆنیی مادەی 140 بڵاو کردەوە.

بەپێی ئاگادارییەکە کە دەست "وشە" کەوتووە، لە ڕۆژی یەکشەم ڕێکەوتی 26ی نیسانی 2026، تەنیا ئەو هاووڵاتییانە دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر بکەن کە ناوی سەرۆک خێزانەکانیان لە فۆرمی خۆراکدا بە پیتی ئەلیف (ئـ / أ) دەست پێ دەکات.

بەڕێوەبەرایەتییەکە هۆشداری دەدات کە بەپێچەوانەوە هەر هاووڵاتییەکی تر سەردان بکات، کارتەکەی پێ نادرێتەوە، ئەوەش بەهۆی ڕێگریکردن لە دروستبوونی قەرەباڵغی. هاوکات ڕوونی کردووەتەوە کە پرۆسەی دابەشکردنی کارتەکان بەردەوام دەبێت و هەر جارێک بەگوێرەی پیتێک دابەش دەکرێن.


وشە - پۆڵا مەحموود