ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بۆرسه‌ی جیهان و بازاڕی وزه‌ی دنیا، نرخی
نه‌وت به ڕێژه‌ی 2% به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی، به‌هۆی ناڕوونی له ده‌ستكردنه‌وه‌ی واشنتن و تاران به دانوستان و به‌رده‌وامی مانه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز به داخراوی.
نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خامی برنت دوو دۆلار و 16 سه‌نت واته به ڕێژه‌ی 2.5% به‌رزبووه‌وه و به‌رمیلێكی گه‌یشته 107 دۆلار و 49 سه‌نت، له به‌رانبه‌ردا نه‌وتی خامی ته‌كساس له ئه‌مه‌ریكا دۆلارێك و 77 سه‌نت و به ڕێژه‌ی 1.88% به‌رزبووه‌وه و گه‌یشته 96 دۆلار و 17 سه‌نت، ئه‌مه‌یش به‌رزترین نرخه كه له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوو كه نه‌وت به‌خۆیه‌وه‌ی بینیووه.
هه‌فته‌ی ڕابردوو دوای شكستی دانوستانی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا و دووباره داخستنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز به ڕووی كه‌شتییه نهوتگوێزهرهوهكاندا، نرخی نه‌وتی خام به ڕێژه‌ی 13 تا 17% به‌رزبووه‌وه.
ئێسته‌یش گفتوگۆ و دانیشتنی نێوان شاندی واشنتن و تاران به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه و نه‌وتی خامی كه‌نداویش به‌هۆی داخرانی گه‌رووی هورمز ناگاته بازاڕه‌كانی دنیاوه، به‌وهۆیه‌وه نرخی نه‌وت به‌رده‌وامه له به‌رزبوونه‌وه.