دابەشكردنی غاز ئاسایی بووەوە پشكی نانەواخانە و سەموونخانەكان بۆ نزیكەی دوو هێندە زیاد كرا.
قایمقامیەتی سلێمانی ئاسایبوونەوەی دۆخی دابەشكردنی غازی ڕاگەیاند و گوتی، پشكی هەفتانەی نانەواخانەكانی لە هەشت بتڵەوە بۆ 12 بتڵ زیاد دەكرێت.
قایمقامیەتی سلێمانی دەڵێت، ڕۆژانە شەش تەنكەر غاز دەگاتە 20 كارگەی سنوورەكە و بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەست بە دابەشكردنی بتڵی دووەمی غاز بەپێی فۆرمی خۆراك بكرێت.
پڕۆسەی دابەشكردنەكە لە ڕێگەی بریكارەكانەوە لە گەڕەكەكان بەردەوام دەبێت بە ئامانجی كەمكردنەوەی بارگرانی لەسەر شانی هاونیشتمانییان.