سه‌رۆكی كۆمسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئاشكرای كرد، جه‌نگ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاسایشی ئابووری ئه‌وروپا دروست كردووه، بۆیه ده‌مانه‌وێ ئاگربه‌ست به ته‌واوی له ئێران و لبنان ڕابگه‌یه‌نرێت و كۆتایی به جه‌نگ بهێنرێت.
ئورسۆلا فۆن دێر لاین سه‌رۆكی كۆمسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا له لێدوانێكدا گوتی، هه‌موومان ده‌مانه‌وێ ئاگربه‌ست به ته‌واوی له ئێران و لبنان جێبه‌جێ بكرێت، په‌نا بۆ ڕێوشوێن و گفتوگۆی دیپلۆماسیانه ببرێت.
زیاتر
گوتی، ئامانجی ئێمه ئه‌وه‌یه كۆتایی جه‌نگ به‌منزیكانه ببینین و دووباره به ئازادانه كه‌شتییه‌كان له گه‌رووی هورمز بێ وه‌رگرتنی هیچ باجێك هاتوچۆ بكه‌ن، هه‌ر ڕێككه‌وتنێكی ئاشتیش له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران ئه‌نجام بدرێت، پێویسته چاره‌سه‌ری به‌رنامه‌ی ناوكی ئێران و به‌رنامه‌ی مووشه‌كی بالیستیكی ئێران به‌شێوه‌یه‌كی ڕیشه‌یی بكات.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی فۆن دێر لاین گوتی، جه‌نگ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست لێكه‌وت و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاسایشی ئابووری ئه‌وروپا دروست كردووه، پێویسته ده‌سته‌به‌ری سه‌رچاوه‌ی سه‌ربه‌خۆ و جێگیری وزه بۆ كیشوه‌ری ئه‌وروپا بكه‌ین.
ئه‌و قسانه‌ی سه‌رۆكی كۆمسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له كاتێكدایه زۆرینه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌ندام له ناتۆ ڕه‌تیان كرده‌وه پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا له جه‌نگی دژ به ئێران بكه‌ن و به‌شێكیشیان ڕێگه‌یان نه‌دا فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بنكه‌كانی سه‌ربازی و ئاسمانی ئه‌و وڵاتانه به‌كاربهێنن، ئه‌مه‌یش تووڕه‌یی زۆری ئه‌مه‌ریكای لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
سه‌ره‌ڕای بێلایه‌نی ئه‌وروپا له جه‌نگ، به‌ڵام داخرانی گه‌رووی هورمز و نه‌ناردنی نه‌وت و غاز له‌لایه‌ن ڕووسیاوه بۆ ئه‌وروپا، ئه‌و كیشوه‌ره‌ی تووشی ته‌نگژه‌یه‌كی قووڵی سووته‌مه‌نی كردووه و نرخی به‌نزین و گاز له نێو وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا به‌رده‌وام ڕوو له به‌رزبوونه‌وه‌یه.