عێراق لە دەروازەیەكی تر نەوت هەناردە دەكات

:: PM:05:02:01/05/2026 ‌
دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق رای گەیاند، بۆ یەكەمجار ئەمڕۆ لە دەراوزەی رەبیعە 70 تەنكەر نەوت هەناردەی سووریا كراوە .
ئەمڕۆ هەینی یەكی ئایار دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق لە راگەیەنراوێكدا دەڵێ‌، "یەكەم پرۆسەی هەناردەكردنی نەوت لە رێگەی دەروازەی سنووری رەبیعە هەناردە كرا، 70 تەنكەر نەوت بەرەو سووریا رۆیشتن".

وێرای ئەوەی پێشتر هۆشداری دراوە لەوەی هەناردەكردنی نەوت بە تەنكەر كەموكوڕییەكانی عێراق لە هەناردەكردن پڕ ناكاتەوە و جیا لەوەیش تێچووی زۆرە، كەچی دەستەی دەروازە سنوورییەكان ئەم هەنگاوە بە كاراكردنی دەراوزەیەكی ستراتیجی دەزانێت بۆ هەناردەكردنی نەوت.

دەروازەی رەبیعە بەم دواییە كراوەتە، دەكەوێتە سەر سنووری عێراق و سووریا لە رۆژئاوای مووسڵ.



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل