یەكێك لە كاریگەرییە خراپەكانی ئەو گەمارۆ دەریاییەی ئەمەریكا خستوویەتییە سەر بەندەر و كەشتییە نەوتبەرەكانی ئێران، وەستانی هەناردن و بەرهەمهێنانی نەوتی ئێرانە، كە ئەوەش زیانێكی درێژخایەن بە بیرە نەوتەكانی دەگەیەنێت، بەتایبەتی دوای پڕبوونی خەزانەكانی نەوت كە خەریكە بەرەو پڕبوون دەچن، ئەوەش گوشارێكی ترە بۆ ناچاركردنی تاران بۆ دانوستان و رێككەوتن و رازیبوون بە مەرجەكانی ترەمپ.
ئەمڕۆ شەموو
چەند بەرپرسێكی ئێران گوتیان كە بۆ رێگرتن لە پڕبوونی تەواوەتیی ئەمبارەكانی نەوت، دەست كراوە بە كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، ئێستە بەرهەمهێنان بەردەوامە، بەڵام بۆ ماویەكی سنووردار، ئاژانسی "بلومبێرگ"ی ئەمەریكی گوتی، بەرپرسێكی باڵای ئێران ئاشكرای كردووە كە بە كردەنی دەستیان بە كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت كردووە، ئەوەش هەنگاوێكی خۆپارێزییە بۆ رێگرتن لە گەیشتن بە ئاستی پڕبوونی تەواوەتی خەزانەكان.
بەرپرسانی ئێران روونیان كردەوە، سەبارت بە ئێمە بابەتەكە بریتییە لە بەرگەگرتنی كاریگەرییە ئابوورییەكانی گەمارۆكەی ئەمەریكا بۆ ماوەیەكی دوورودرێژتر، چونكە بەرهەمەهێنانی نەوت لە سایەی ئەو دۆخەی ئێستە ناكرێت بەردەوام بێت، بەڵام ئێران ئەزموون و شارەزایی لە وەستانی بەرهەمهێنانی بیرە نەوتەكانی بێ زیانگەیاندنی درێژخایەن بە بیرەكان هەیە.
بەپێی ئاژانسەكە ئێران نزیكەی مانگێكی لەپێشە بەر لەوەی ئەمبارەكانی نەوتی پڕ ببنەوە، یەكێتی هەنادرەكارانی نەوت و غاز و پترۆكیمیایی لە ئێران گوتی، ئەوەندە شارەزایی و ئەزموونمان هەیە لەو بوارەوە و نیگەران نین.