بەنگین رێكانی وەزیری ئاوەدانكردنەوەی عێراق / پارتی/، دڵنیایی دا كە مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان رەوانە دەكرێت و هیچ كێشەیەك لە ئارادا نییە.
ئەمڕۆ شەموو دووی ئایار، بەنگین رێكانی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی پرسیاری ئەوەی لێ كرا كە مووچەی فەرمانبەران رەوانە دەكرێ؟ لە وەڵامدا گوتی، بەڵێ مووچە وەردەگرن.
ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد، هیچ كێشەیەك لە ئاراد نییە بۆ نەناردنی مووچە و بابەتی داهاتی نانەوتی كە لە 120 ملیار دینار كەمتر رەوانە دەكرێت، چارەسەر دەكرێت.
لەبارەی كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق گوتی، هیچ كۆبوونەوەیەك لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق لەبارەی مووچە نەكراوە.
جێی ئاماژەیە، دەگوترێ ئەم هەفتەیە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان داهاتی نانەوتی رەوانەی بەغدا بكات كە بەهۆی چەند تەنگژەیەكەوە داهات كەمی كردووە و بەغدا نەرمی نواندووە كە ئەگەر 120 ملیار دینارەكەیش رەوانە نەكرێت، ئەوان مووچە بنێرن.