به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌گه‌ڵ كرانه‌وه‌ی بۆرسه‌ی جیهانی، نرخی نه‌وت له ئه‌نجامی لێدوانه‌كانی تره‌مپ بۆ ده‌ستكردن به ئۆپراسیۆنی ڕزگاركردنی كه‌شتییه گیرخواردووه‌كان له گه‌رووی هورمز، دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه هه‌فته‌ی پێشوو نرخی نه‌وت به‌رده‌وام ڕوو له به‌رزبوونه‌وه بوو.
نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خامی برنت به‌یانی ئه‌مڕۆ 64 سه‌نت و به ڕێژه‌ی 0.59% دابه‌زی و به‌رمیلێكی گه‌یشته 107 دۆلار و 53 سه‌نت، هاوكات به‌رمیلێك نه‌وتی خامی ته‌كساس 84 سه‌نت و به ڕێژه‌ی 0ز82% دابه‌زی و به‌رمیلێكی به 101 دۆلار و 10 سه‌نت فرۆشرا.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و دابه‌زینه كه‌مه‌ی نرخی
نه‌وت، به‌ڵام تا ئێسته‌یش به‌رمیلێكی له سه‌رووی 100 دۆلار ماوه‌ته‌وه و ناتوانرێ له‌وه زیاتر نرخی ڕووی له دابه‌زین بكات، هۆكاری ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه تا ئێسته ئاسۆی گه‌یشتنی ئه‌مه‌ریكا و ئێران به ڕێككه‌وتن دیار نییه و گه‌مارۆی ده‌ریایی سه‌ر ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و داخستنی گه‌رووی هورمز له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه به‌رده‌وامی هه‌یه.
هۆكاری ئه‌و دابه‌زینه كه‌مه‌یش بۆ ده‌ستكردنی ئه‌مه‌ریكا به ئۆپراسیۆنی رزگاركردنی كه‌شتییه گیرخواردووه‌كان له گه‌رووی هورمز ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م به به‌شداری 100 فڕۆكه‌ی جه‌نگی و 15 هه‌زار سه‌رباز ئه‌نجام ده‌درێت، تا كه‌شتییه گیرخوارووه‌كان به یارمه‌تی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گه‌رووی هورمز ببڕن و بگه‌نه كه‌نداوی عومان و ده‌ریای عه‌ره‌به‌وه.