لیژنەی دارایی پەرلەمان: هیچ مەترسییەك لەسەر پێدانی مووچە نییە

:: AM:11:01:04/05/2026 ‌
عودەی عەواد ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دووپاتی دەكاتەوە، هیچ مەترسییەك لەسەر پێدانی مووچەی فەرمانبەران نییە و دەشڵێ‌، "حكوومەت و بانكی ناوەندی چەندان ئامرازیان هەیە بۆ گەرەنتی بەردەوامبوونی مووچە".

ئەمڕۆ دووشەم چواری ئایار، عودەی عەواد لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا، رەتی دەكاتەوە هیچ مەترسییەك لەسەر مووچەی فەرمانبەران هەبێت و دەڵێ‌، "حكوومەت و بانكی ناوەندی چەندان ئامرازیان هەیە بۆ گەرەنتی بەردەوامبوونی مووچە و دوانەكەوتنی".

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی روونی دەكاتەوە، بژارەكان لە بەردەم حكوومەت زۆرن، لەوانە قەرزكردن لە بانكە حكوومییەكان، هەروەها سوودبینین لە بۆندە داراییەكان و یاسای دابەزاندنی یەدەگی بانكی. عودەی باس لەوەش دەكات بەهای مووچەی مانگانەی عێراق حەوت تریلیۆن و 831  ملیار دینارە.
 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل