رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی كوردستان بۆ كاروباری دارایی و ئابووری رای گەیاند، لەم هەفتەیەدا داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا رەوانە دەكرێت.
ئەمڕۆ دووشەم چواری ئایار، رێباز حەملان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند، ئێستە حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەموو پابەندییەكی بۆ ناردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران بەرانبەر بە بەغدا جێبەجێ كردووە.
زیاتر گوتی، سبەینێ تا ئەم هەفتەیە داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا رەوانە دەكرێت و دواتر دەست بە رێككارەكانی ناردنی مووچە دەكرێت.
لەبارەی كەمی داهاتی ناوخۆ، حەملان گوتی، لێكتێگەیشتن لە نێوان هەردوو حكوومەتدا هەیە كە بەهۆی ئەو دۆخەی لە ئارادایە داهات كەمی كردووە و بەغدایش تێگەیشتنی بۆ ئەوە هەیە كە ناتوانرێ 120 ملیار دینارەكە رەوانە بكرێـت.