سەرەڕای تێپەڕبوونی پێنج مانگ بەسەر ساڵی 2026دا، بەڵام تا ئێستە پڕۆژەی بودجە رەوانەی پەرلەمانی عێراق نەكراوە، ڕای گشتیی عێراق چاوەڕێی چارەسەری ڕاستەقینەن بۆ پرسە خزمەتگوزاری و ئابوورییەكان.
محەمەد شەمەری بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، بودجەی ساڵی 2026 خزمەتگوزاری و گەشەپێدانی زۆری تێدا دەبێت، هەروەها فراوانبوون بەخۆیەوە دەبینێت لە پاڵپشتیكردنی پڕۆژە وەستاوەكان و دەستپێكردنی پڕۆژەی نوێ.
گوتیشی، حكوومەت گرنگی بە پڕۆژەكانی خزمەتگوزاری و ژێرخانی دەدات، گرنگی بەو كەرتانە دەدات كە ڕاستەوخۆ كاریگەرییان لەسەر ژیانی هاووڵاتییان هەیە، وەك كارەبا، ئاو، رێگەوبان، تەندروستی و پەروەردە".
بەگوێرەی گوتەی ئەو پەرلەمانتارە، "قۆناغی داهاتوو پێویستی بە سەقامگیریی سیاسی و هاوئاهەنگی هەیە لە نێوان دەسەڵاتی جێبەجێكردن و یاسادانان، بۆ دڵنیابوون لە تێپەڕاندنی بودجە بەبێ دواكەوتن، بەتایبەتی كە ڕای گشتیی عێراق چاوەڕێی چارەسەری ڕاستەقینەن بۆ پرسە خزمەتگوزاری و ئابوورییەكان".
محەمەد شەمەری ئەندامی پەرلەمانی عێراق باس لەوە دەكات، "تەواوكردنی كابینەی حكوومەت لە ماوەی دیاریكراودا، كاریگەریی ئەرێنی دەبێت لەسەر جێبەجێكردنی پلانە دارایی و خزمەتگوزارییەكان، چونكە یەكلاكردنەوەی ئەو دامەزراندنە وەزارییانەی كە ماونەتەوە، توانای زیاتر دەدات بە حكوومەت بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەكەی و پەسندكردنی پڕۆژەكانی پێوەست بە بودجەی نوێ".