هه‌رچه‌نده زانیاری و هه‌واڵه‌كان له‌باره‌ی گه‌یشتنی ئه‌مه‌ریكا و ئێران به ڕێككه‌وتن گه‌رمن، كه سه‌ره‌نجام كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز و ڕۆیشتنی نه‌وتی بۆ بازاڕه‌كانی دنیا لێ ده‌كه‌وێته‌وه و ده‌بێته هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م نرخی نه‌وتی خام له دوێنی به‌رزتر بووه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ چوارشه‌م به ڕێژه‌ی 7% دابه‌زی.
به‌رمیلێك نرخی نه‌وتی خامی برنت 88 سه‌نت و به ڕێژه‌ی 0.9% به‌رزبووه‌وه و گه‌یشته 102 دۆلار و 15 سه‌نت، هه‌روه‌ها نه‌وتی خامی ته‌كساسی ئه‌مه‌ریكایش 1.12 دۆلار و به ڕێژه‌ی 1.2% به‌رزبووه‌وه و به‌رمیلێكی گه‌یشته 96 دۆلار و 20 سه‌نت.
ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ی نرخی
نه‌وت له كاتێكدایه، دوێنێ دوای ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵی نزیكبوونه‌وه‌ی واشنتن و تاران له ڕێككه‌وتن، نرخی نه‌وت به ڕێژه‌ی 7% دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی، به‌ڵام ئه‌مڕۆ جارێكی تر ڕووی له به‌رزییه، ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه تا ئێسته هه‌نگاوی دڵنیاكه‌ره‌وه له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن نه‌نراوه.
شاره‌زایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه نرخی نه‌وت به به‌رزی ده‌مێنێته‌وه، تا هه‌ردوولا ڕێككه‌وتن واژوو ده‌كه‌ن و گه‌مارۆكانی سه‌ر گه‌رووی هورمز هه‌ڵده‌گرن و جووڵه‌ی كه‌شتیوانی له گه‌رووی هورمز ئاسایی ده‌بێته‌وه و به گه‌یشتنی كاروانی كه‌شتی زه‌به‌لاحی نه‌وتهه‌ڵگر له وڵاتانی كه‌نداوه‌وه بۆ بازاڕی وزه‌ی دنیا، ئه‌وكات نرخی نه‌وت دابه‌زینی به‌رچاو به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.