كێلگەیەكی گەورەی نەوت لە عێراق دۆزرایەوە

:: PM:03:33:07/05/2026 ‌
وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكرای كرد، كێڵگەیەكی نەوتی گەورە لە نەجەف دۆزرایەوە، یەدەگەكەی بە هەشت ملیار و 835 ملیۆن بەرمیل دێتە خەملاندن و كاری دۆزینەوەكەیش لەلایەن كۆمپانیایەكی چینی بووە.

ئەمڕۆ پێنجشەم حەوتی ئایار وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، كێڵگەیەكی نەوتی لە نەجەف دۆزرایەوە، كە یەدەگەكەی بە هەشت ملیار و 825 ملیۆن بەرمیل دێتە خەملاندن، هەروەها پێشبینی دەكرێت بەرهەمی رۆژانەی سێ‌ هەزار  و248 بەرمیل بێت لە جۆری "نەوتی سووك".

ناوچەی دۆزینەوەی كێڵگەكە دەكەوێتە سنووری پارێزگای نەجەف لە باشووری رۆژئاوای عێراق نزیك بە سنووری عێراق و سعوودیە و رووبەڕی كێڵگەكە هەشت هەزار و 773 كیلۆمەتر دووجا دەبێت و كاری دۆزینەوەكەیش لەلایەن كۆمپانیای زینهوای چینی بووە.
 
 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل