بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی لە عێراق رای گەیاند، لە دوو پرۆسەدا باندێكی قاچاخچێتی نەوت لە دیالە و سەڵاحەدین ئاشكرا كراوە و دوو شوفێری تەنكەر گیراون.
ئەمڕۆ هەینی هەشتی ئایار
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگریی سەربازی لە عێراق ئاشكرای دەكات لە دوو ئۆپراسیۆنی تایبەت كە لە پارێزگای دیالە و سەڵاحەدین ئەنجام دراون، توانراوە باندێكی قاچاخچێتی نەوت ئاشكرا بكرێت، كە ویستوویانە بە ناسایی بەرهەمە نەوتییەكان ببەن.
هەواڵگری سەربازی هیچ زانیارییەكی وردی ئاشكرا نەكردووە و تەنیا ئەوە نەبێت كە دەڵێ، "دوو شوفێر گیراون و دەستیش بەسەر تەنكەرەكانیان داگیراوە". دووپاتیشی دەكاتەوە ئۆپراسیۆنەكان بۆ رێگرتن بە قاچاخچێتی نەوت بەردەوامە.