ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز بڵاوی كرده‌وه، كه كه‌شتییه‌كی زه‌به‌لاحی پڕ له گازی شلی قه‌ته‌ر به‌ره‌و گه‌رووی هورمز ده‌ڕوات و بێ ڕێگری گه‌رووه‌كه ده‌بڕیت و له پاكستان له‌نگه‌ر ده‌گرێت.
به گوێره‌ی داتاكانی چاودێری
كه‌شتیوانی، كه‌شتییه زه‌به‌لاحه غاز هه‌ڵگره‌كه‌ی قه‌ته‌ر دوێنێ شه‌موو به‌نده‌ری ره‌ئسلفانی له قه‌ته‌ر جێهێشتووه و به گه‌رووی هورمز ده‌ڕوات و ئامانجیشی گه‌یشتنه به به‌نده‌ری قاسم له كه‌ناراوه‌كانی پاكستان.
ڕۆیته‌رز له زاری سه‌رچاوه‌كانه‌وه گواستوویه‌تییه‌وه، كه ئه‌و هه‌نگاوه ئێران ڕێگه‌ی پێداوه، تا متمانه‌ی قه‌ته‌ر و پاكستان زیاتر به‌ده‌ست بهێنێت، كه هه‌ردوو وڵات ئێسته ڕۆڵی نێوه‌ندگیر له نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌گێڕن.
تێپه‌ڕینی ئه‌و كه‌شتییه غاز هه‌ڵگره به گه‌رووی هورمز ده‌بێته یه‌كه‌م كه‌شتی به باری غازی شله‌وه كه به گه‌رووی هورمز ده‌ڕوات، له‌و كاته‌وه‌ی جه‌نگ له 28ی شوبات/فێبرایه‌ری ڕابردوو له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران ده‌ستی پێكردووه و دوای ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستیش گه‌رووه‌كه به داخراوی ماوه‌ته‌وه و نزیكه‌ی هه‌زار و 600 كه‌شتی بازرگانی له ئاوه‌كانی كه‌نداو گیریان خواردووه و چاوه‌ڕوانی كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز ده‌كه‌ن، تا ئه‌و ته‌نگه‌به‌ره ئاوییه ببڕن و به‌ره‌و ئامانجه‌كانیان بكه‌ونه ڕێ.