داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی نیسان خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی عێراق

:: AM:10:07:10/05/2026 ‌
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان رای گەیاند، داهاتی ناوخۆ بۆ عێراق هاتە ناردن كە بڕەكەی بریتییە لە 50 ملیار دینار زیاتر.

ئەمڕۆ یەكشەم 10ـی ئایار، لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووریدا هاتووە، لەسەر بڕیاری وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان، بڕی 50 ملیار و 292 ملیۆن و 213 هەزار دینار وەك داهاتی نانەوتی هەرێم، بۆ مانگی نیسان بەشێوەی كاش خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی حكوومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراق.



وشە - رامیار جەواد