وەزارەتی دارایی سووریا رای گەیاند، بەگوێرەی مەرسوومی 67ی 2026، مووچەی تەواوی فەرمانبەرانی سووریا بە رێژەی 50% زیاد دەكرێت، كۆتایی ئەم مانگەیش فەرمانبەران مووچەكە بە زیادكراوی وەردەگرن.
ئەمڕۆ یەكشەم 10ی ئایار،
وەزارەتی دارایی سووریا رای گەیاند، دەست بە جێبەجێكردنی مەرسوومی ژمارە 67 دەكرێت و كۆتایی ئەم مانگە "ئایار"، مووچەی فەرمانبەران بە زیادكراوی دەدرێت كە بە رێژەی 50%یە و هەموو فەرمانگەكانی دەوڵەت دەگرێتەوە. دووپاتی ئەوەیش كراوەتەوە رێنوێنیی تایبەت بە زیادكردنی مووچە دەرچووە.
لە 20ی ئاداری رابردوو ئەحمەد شەرع سەرۆكی سووریا مەرسوومی ژمارە 67ی دەركرد، بەگوێرەی ئەو مەرسوومە مووچەی تەواوی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی سووریا زیاد دەكرێت.