ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕای گەیاند، بەهۆی تایبەتمەندیی ئەم مانگە و نزیكبوونەوەی جەژنی قوربانەوە، پێویست دەكات كاتی دابەشكردنی مووچە پێش بخرێت و حكوومەتیش توانای بەجێگەیاندنی ئەو كارەی هەیە.
جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكدا ڕای گەیاند، مووچە پارێزراوە و هیچ كێشەیەكی لەسەر نییە.
باسی لەوەش كرد، بەپێی ڕۆتینی ئاسایی دابەشكردنی مووچە لە 18 بۆ 25ی مانگ دەبێت، بەڵام بەهۆی تایبەتمەندیی ئەم مانگە و نزیكبوونەوەی جەژنی قوربانەوە، پێویست دەكات كاتی دابەشكردنی مووچە پێش بخرێت و حكوومەتیش توانای بەجێگەیاندنی ئەو كارەی هەیە.
لەبارەی پلانی داهاتووی بەڕێوەبردنی دارایی، ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، حكوومەتی داهاتوو چەند بژاردەیەكی لە بەردەستدایە، نزیكترینیان دەركردنی یاسایەكی تایبەتە هاوشێوەی یاسای ئاسایشی خۆراك.