گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕای گەیاند، ڕێژەی هەژاری لە عێراق بۆ 17% دابەزیوە، لە كاتێكدا پێشتر ئەم ڕێژەیە 22% بووە. هاوكات ڕێژەی بێكاریش لە 16%ـەوە بۆ 13% دابەزیوە.
عەبدولزەهرە هینداوی گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، دووپاتی لە گرنگیی كەرتی تایبەت كردەوە و وەك پایەیەكی سەرەكی بۆ ڕەخساندنی هەلی كار و كەمكردنەوەی بێكاری.
بەگوێرەی زانیارییەكانی هینداوی، لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا قەبارەی وەبەرهێنان لە كەرتی تایبەت گەیشتووەتە 84 ترلیۆن دینار، ئەمەش ڕۆڵێكی گەورەی هەبووە بۆ زیادبوونی هەلی كار.
بە گوتەی هینداوی، ئێستە وەزارەتەكەیان وێنەیەكی ڕوونی لەسەر دۆخی كۆمەڵایەتی و ئابووریی تەواوی وڵات لە بەردەستدایە، دەتوانرێت بۆ داڕشتنی پلانەكانی داهاتوو پشتی پێ ببەسترێت.
گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕای گەیاند، ڕێژەی هەژاری لە عێراق بۆ 17% دابەزیوە، لە كاتێكدا پێشتر ئەم ڕێژەیە 22% بووە. هاوكات ڕێژەی بێكاریش لە 16%ـەوە بۆ 13% دابەزیوە.