كەشتییەكی نەوتی عێراق لە دەریای عومانەوە دەگەڕێتەوە

:: PM:05:47:12/05/2026 ‌
كەناڵی سی بی ئێس ئاشكرای دەكات كەشتییەكی نەوتی عێراق گەیشتووەتە دەریاى عومان، كەچی بەرەو كەنداو گەڕاوەتەوە.

ئەمڕۆ سێشەم 12ی ئایار ئاژانسە نێودەوڵەتییەكان هەندێك زانیارییان لە سەر كەشتییەكی نەوتی عێراق بڵاو كردووەتەوە، لەوانەی سی بی ئێس  كە چاودێری جووڵەی دەریاوانی دەكات زانیاری ئەوەی بڵاوكردووەتەوە، كەشتییەكی نەوتی عێراق گەیشتووەتە دەریای عومان بەڵام لەناكاو بەرەو كەنداوی عەرەبی گەڕاوەتەوە. 

هاوكات ئاژانسی نێودەوڵەتی بلۆمبێرگیش بڵاوی كردووەتەوە كەشتییە نەوتییەكەی عێراق لە گەشتەكە وەستاوە كاتێك گەیشتووەتە شوێنێك هێزی ئەمەریكی تێدا كۆبووەتەوە.

تا ئێستە عێراق هیچ زانیارییەكی لەسەر ئەو كەشتییە نەوتە بڵاو نەكردووەتەوە لەبارەی ئەوەی كەی رۆیشتووە و چەندە نەوتی باركردووە. 

عێراق یەكێكە لەو وڵاتانەی لە تەنگژەی گەرووی هورمزدا زۆرترین زیانی بەركەوتووە، چونكە زۆرینەی هەناردەی وەستاوە كە لە بەسرەوە بە دەریاوە ڕەوانەی بازاڕەكانی جیهان دەكرا.



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل