هاوردەكردنی تەماتە و شووتی بۆ هەرێمی كوردستان قەدەغە دەكرێت

:: AM:10:05:13/05/2026 ‌
بەهۆی پێگەیشتنی تەماتە و شووتی لە هەرێمی كوردستان، لەمڕۆوە هاوردەكردنی ئەو دوو بەرهەمە بۆ ناوخۆی هەرێم قەدەغە دەكرێت.

سەروەر عەلی سەرۆكی سەندیكای عەلوەی سلێمانی لەبارەی هاوردەكردنی بەرهەمەكانی تەماتە و شووتی بۆ ناوخۆی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، هەردوو بەرهەمەكە لە هەرێم پێگەیشتوون و لەمەودوا بازاڕەكانی ناوخۆ پڕ دەكەنەوە، بۆیە پێویست نییە لە دەرەوە بێن.

سەروەر عەلی ڕای گەیاند، ئێستە بەرهەمی خۆماڵیی جووتیاران پێگەشتووە و ئەو ڕێژەیەش دەتوانێ جێگەی بەرهەمی دەرەوە بگرێتەوە، لەو چوارچێوەیەشدا لەمڕۆوە هاوردەكردنی تەماتە و شووتی بۆ ناوخۆی هەرێم قەدەغە دەكرێت.

ئاماژەی بەوەش كردووە، ئەو هەنگاوەی كە ئێستە هەیە، بە ئامانجی پاڵپشتیكردنی كەرتی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستان و ساغكردنەوەی ماندووبوونی جووتیارانە.



وشە - سۆران عەزیز