زیادكردنی ناوی منداڵ لە پسوولەی ئەلیكترۆنیی خۆراك دەستی پێ كردەوە

:: PM:05:27:13/05/2026 ‌
پڕۆسەی زیادكردنی ناوی منداڵانی تەمەن یەك بۆ 12 ساڵ بۆ ناو پسوولەی خۆراكی ئەلیكترۆنی لە سلێمانی و دەوروبەری دەستی پێ كردووە، داوا لە هاووڵاتییان دەكرێت لە رێگەی ئەپڵیكەیشنێكی تایبەتەوە ناوی منداڵەكانیان تۆمار بكەن.

نەوزاد شێخ كامل بەرێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی كوردستان، رای گەیاند، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەكان بۆ بەئەلیكترۆنیكردنی پسوولەی خۆراك، قۆناغێكی نوێی پڕۆسەكە دەستی پێ كردووە.

باسی لەوە كرد، كە هاووڵاتییانی شاری سلێمانی و دەوروبەری، ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و راپەڕین دەتوانن لە رێگەی ئەپڵیكەیشنی تایبەتی پسوولەی خۆراكەوە، ناوی منداڵەكانیان لە تەمەنی یەك بۆ 12 ساڵ زیاد بكەن.

جێی ئاماژەیە كە ئەم هەنگاوە بۆ رێكخستنەوەی سیستمی دابەشكردنی خۆراك و دڵنیابوونەوەیە لەوەی هەموو شایستەكان هاوكارییەكانیان پێ دەگات.


وشە - وشه‌