باسم خزەیر وەزیری نوێی نەوتی عێراق ئەمڕۆ شەموو ئاشكرای كرد، وەزارەتەكەی گرنگیی تایبەت بە كەرتی وزەی هەرێمی كوردستان دەدات، كار دەكەن بۆ یەكلاكردنەوەی ناكۆییەكان و پرسە هەڵپەسێردراوەكان لە نێوان بەغدا و هەولێر.
لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە تەلاری وەزارەتی نەوت و بە بۆنەی ئاڵوگۆڕی پۆستی وەزاری لەگەڵ وەزیری پێشوو، باسم خزەیر وەزیری نوێی نەوت گوتی، دۆسیەی وزە و نەوتی هەرێمی كوردستان پێویستی بە گرنگیپێدانی تایبەت و چاودێری تایبەت هەیە، پێویستە پیشەسازیی نەوت لە هەرێم نزیك و هاوشێوەی تەواوی ناوچەكانی تری عێراق بێت.
لە بەشێكی تری قسەكانیدا
خزەیر گوتی، پشتیوانیی هەرێمی كوردستان دەكەین تا وەبەرهێنان لە كەرتی وزە بكات، دواجار ئەمە بۆ بەرژەوەندیی تەواوی وڵاتە و سامانی سروشتی سەرجەم ناوچەكانی عێراقیش موڵكی تەواوی خەڵكی عێراقن.
لەبارەی بەرهەمی نەوتی خامی وڵات لە ئێستە و لە سەروبەندی داخرانی گەرووی هورمز، وەزیری نەوت گوتی، ئێستە ڕۆژانە كەمتر لە 1.4 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنرێت، بەهۆی ئەو ئاڵۆزییانەی لە ناوچەكە بوونی هەیە.
ئه‌و قسانه‌ی وه‌زیری نوێی نه‌وتی عێراق له كاتێكدایه ناكۆكییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر دۆسیه‌ی وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی نه‌وت و غاز له چه‌ندان حكوومه‌تی رابردووی عێراقیش نه‌توانراوه یه‌كلایی بكرێته‌وه و هه‌ردوولا له‌سه‌ری بگه‌ن به ڕێككه‌وتن، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر پاره‌ی كۆمپانیاكانی وه‌به‌رهێنه‌ری نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان و جۆری گرێبه‌سته‌كان، هه‌روه‌ها پرسی ده‌ركردنی یاسای نه‌وت و غازی عێراق كه ده‌توانرێ له‌م ڕێگه‌یه‌وه ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكرێن، له 2005ه‌وه نه‌توانراوه له په‌رله‌مانه‌وه ده‌ربكرێت.