عێراق تەنیا 10 ملیۆن بەرمیل نەوتی بە رێگەی هورمز هەناردە كردووە

:: PM:04:25:16/05/2026 ‌

باسم محەمەد خزەیر وەزیری نەوتی عێراق رای گەیاند عێراق لە مانگی نیساندا تەنیا 10 ملیۆن بەرمیل نەوتی لە رێگەی گەرووی هورمز هەناردە كردووە، كە پێشتر لە ماوەی مانگێكدا 93 ملیۆن بەرمیل بوو.

ئەمڕۆ شەموو 16ی ئایار  وەزیرە نوێیەكەی نەوتی عێراق رای گەیاند لە مانگی نیسانی رابردوودا عێراق تەنیا توانیویەتی بڕی 10 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە بكات لە رێگەی هورمزەوە كەچی پێشتر لە ماوەی مانگێكدا 93 ملیۆن بەرمیل نەوت بوو.

باسم محەمەد خزەیر وەزیری نەوتی عێراق روونیشی دەكاتەوە وڵاتەكەی لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی بە هاریكاری رێكخراوی ئۆپێك ئاستی هەناردەی بەهێز بكات.

لەگەڵ هەڵگیرسانی شەڕی ئێران عێراق تووشی تەنگژەی هەناردەی نەوت بووە، چونكە زۆرینەی نەوتەكەی لە رێگەی هورمزەوە هەناردە دەكرد، كەچی ئێستە وێرای ئەوەی ئێران لێخۆشبوونی بۆ دەركردووە، كەچی ناتوانێ‌ وەك پێشتر ئەو كارە بكات.



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل